سامانە کانزاییەکان لە باشورى کوردستان(١٨٥١-١٩١٤)
:
https://doi.org/10.56422/jka.2.67.965:
دەوڵەتى عوسمانى - باشورى کوردستان - سامانە کانزاییەکان - خەڵوز - نەوتپوختە
سامانە کانزاییەکان لە گرنگترین سەرچاوە ئابورییەکان بوون کە دەوڵەتی عوسمانی لە ویلایەتە جۆراوجۆرەکانیدا گرنگى پێدەدا، بەو پێیەی سەرچاوەیەکی سەرەکی بوون بۆ داهاتی باج و پاڵپشتی ئابوری دەوڵەتیان دەکرد. ناوچەکانى باشورى کوردستان بەهۆی زۆری کانزا جۆراوجۆرەکانی وەک خەڵوز و نەوت و کانزا ژێر زەمینییەکانى ترەوە گرنگییەکی تایبەتی هەبوو. ئەم لێکۆڵینەوەیە هەوڵدەدات وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە: دۆخی سامانە کانزاکانییەکان لە ناوچەکانى باشورى کوردستان لە ماوەی (185١-1914ی زایینی)دا چۆن بوو؟ ڕوانینى عوسمانییەکان سەبارەت بە قۆرخکردنیان چۆن بوو؟ ئەو هۆکارانە چی بوون کە سەرەڕای هەمەجۆریی و دەوڵەمەندی ناوچەکە بە کانزاکان، بەڵام سەرمایەگوزاری تێیدا زۆر سنوورداربوو؟ توێژینەوەکە ڕێبازێکی مێژوویی وەسفیی-شیکاریی پەێڕەودەکات، زیاتریش پشتی بە بەڵگەنامە بڵاوکراوەکانى عوسمانی و ساڵنامەکان و ڕاپۆرتی گەشتیاران و نێردە بیانییەکان بەستووە، بۆ پێداچوونەوە بە جۆرەکانی ئەو کانزایانەی کە دۆزراونەتەوە، شێوازەکانی قۆرخکردنی ناوخۆیییان، سیاسەتی باجی عوسمانی و ململانێی نێودەوڵەتی لەسەر جیاوگى نەوت، وەک کانزایەکى هەرە گرنگ کە لە کۆتاییەکانى سەدەى نۆزدەهەمەوە سەرنجى بیانییەکان ڕادەکێشێت، بەمەش دیوێکى گرنگی مێژووی ئابوری ئەم ناوچە گرنگە لە کۆتاییەکانى سەردەمی عوسمانی ڕووندەبێتەوە.