لادانى واتایی لە شیعرى هاوچەرخى کوردیدا ١٩٧٠ - ١٩٩٠

(هەڵێنجراو-مستل)

المؤلفون

  • زانیار ساڵح عەلى
  • عوسمان حەمەد خدر دەشتى

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.542

الكلمات المفتاحية:

لادان، لێکچواندن و خواستن، دیاریکردن، دانەپاڵ، گەیاندن.

الملخص

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى )لادانى واتایی لە شیعرى هاوچەرخى کوردیدا ١٩٧٠ - ١٩٩٠ (
دا، هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردنى بابەتێکى گرنگى ڕەخنەیی وەک لادانە واتایییەکان و سەرباسێکى
توێژینەوەیەکى ئاستى دکتۆرایە، لەمەڕ شێوازى شیعرى هاوچەرخ، تیایدا دەستنیشانى هەندێ
لەو لایەنانەى لادانى شیعرى لە قۆناغى دیاریکراوى توێژینەوەکەماندا کراوە، ئەگەرچى بابەتى لادان
وەک بابەتێکى ڕەخنەیی، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ماوەیەکى نزیک، بەڵام ڕەگى ئەم باسە لە
ڕەخنەى کۆن و بەتایبەت ئەو باسە ڕەخنەیییانەى لە چوارچێوەى زانستى ڕەوانبێژیدا خراونەتە
ڕوو، بەدى دەکرێت، بۆیە لەم توێژینەوەیەدا ئەو هونەرە ڕەوانبێژییانەى لە دەورى درووستکردنى
وێنەى شیعریدا دەسووڕێنەوە وەک: )لێکچواندن، خواسن(، فەرامۆش نەکراون و خراونەتە بەرباس،
لەگەڵ ئەوەشدا لادانى واتایی لە چوارچێوەى ئەو یەکانەى )جان کۆهین( وەک بنەمایەکى تیۆریى،
پێشکەشى ڕەخنەى ئەدەبى کردوون، وەک: )دیاریکردن، دانەپاڵ، گەیاندن(، بەسەر شیعرى قۆناغە
ئەدەبییەکەدا بەنموونەى شیعرییەوە کاریان لەسەر کراوە.

التنزيلات

منشور

2024-09-21

كيفية الاقتباس

ساڵح عەلى ز., & حەمەد خدر دەشتى ع. (2024). لادانى واتایی لە شیعرى هاوچەرخى کوردیدا ١٩٧٠ - ١٩٩٠: (هەڵێنجراو-مستل). مجلة الاكاديمية الکردیة, 1(59), 273–290. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.542

إصدار

القسم

Articles