لادانى واتایی لە شیعرى هاوچەرخى کوردیدا ١٩٧٠ - ١٩٩٠

(هەڵێنجراو-مستل)

توێژەران

  • زانیار ساڵح عەلى
  • عوسمان حەمەد خدر دەشتى

:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.542

:

لادان، لێکچواندن و خواستن، دیاریکردن، دانەپاڵ، گەیاندن.

پوختە

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى )لادانى واتایی لە شیعرى هاوچەرخى کوردیدا ١٩٧٠ - ١٩٩٠ (
دا، هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردنى بابەتێکى گرنگى ڕەخنەیی وەک لادانە واتایییەکان و سەرباسێکى
توێژینەوەیەکى ئاستى دکتۆرایە، لەمەڕ شێوازى شیعرى هاوچەرخ، تیایدا دەستنیشانى هەندێ
لەو لایەنانەى لادانى شیعرى لە قۆناغى دیاریکراوى توێژینەوەکەماندا کراوە، ئەگەرچى بابەتى لادان
وەک بابەتێکى ڕەخنەیی، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ماوەیەکى نزیک، بەڵام ڕەگى ئەم باسە لە
ڕەخنەى کۆن و بەتایبەت ئەو باسە ڕەخنەیییانەى لە چوارچێوەى زانستى ڕەوانبێژیدا خراونەتە
ڕوو، بەدى دەکرێت، بۆیە لەم توێژینەوەیەدا ئەو هونەرە ڕەوانبێژییانەى لە دەورى درووستکردنى
وێنەى شیعریدا دەسووڕێنەوە وەک: )لێکچواندن، خواسن(، فەرامۆش نەکراون و خراونەتە بەرباس،
لەگەڵ ئەوەشدا لادانى واتایی لە چوارچێوەى ئەو یەکانەى )جان کۆهین( وەک بنەمایەکى تیۆریى،
پێشکەشى ڕەخنەى ئەدەبى کردوون، وەک: )دیاریکردن، دانەپاڵ، گەیاندن(، بەسەر شیعرى قۆناغە
ئەدەبییەکەدا بەنموونەى شیعرییەوە کاریان لەسەر کراوە.

##submission.downloads##

بڵاو کرایەوە

2024-09-21

ژمارە

بەش

Articles