میتاگێڕانەوەى سەردێڕ لە ڕۆمانەکانى (عەبدوڵڵا سەڕاج)دا

المؤلفون

  • روناک صلاح علی
  • نجم خالد نجم الدين ئەڵوەنی

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.547

الكلمات المفتاحية:

عەبدوڵڵا سەڕاج، میتاگێڕانەوە، سەردێڕ، پۆستمودێرنیزم، خودئاگایی

الملخص

ئەم توێژیەنەوەیە لە ژێر ناونیشانى )میتاگێڕانەوەى سەردێڕ لە ڕۆمانەکانى )عەبدوڵا سەڕاج(دا(
ئەنجام دراوە. هەروەک ئاشکرایە ڕۆمان وەک هەر ژانرێکى ئەدەبى لە کاتى سەرهەڵدانییەوە تاوەكووو
ئێستە لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونە و بە چەند قۆناغێکدا تێ پەڕیوە. یەکێک لەو دیاردانەى
کە لە ئەنجامى گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونى ڕۆمان سەری هەڵداوە دیاردەى )میتاگێڕانەوە)یە. ئەم
دیاردەیە لە کۆتاییی سەدەى بیستەم وەک یەکێک لە گرنگترین تەکنیکە نوێیەکانى ڕۆمانى پۆستمۆدێرن
تەماشا کراوە.
میتاگێڕانەوە و تەواوى تەکنیکەکانى گێڕانەوە پێویستییان بە شارەزایی و لێهاتووی ڕۆماننووسە تاوەكوو
دەقى جوانى لێ بەرهەم بێنن، واتە ڕۆماننووس بە هۆشیارى و بە ئاگایییەوە بەرهەمەکەى بەرهەم
دەهێنێت، ئەم هۆشیارى و ئاگایییە لە هەموو ئاستەکانى دەقى ڕۆماندا ڕەنگ دەداتەوە. ئێمە لێرەدا
)سەردێڕ( وەک بەشێک لە بەشە پێکهێنەرەکانى دەقى ڕۆمانەکانى )عەبدوڵا سەڕاج(مان هەڵبژاردووە
بە مەبەستى دەستنیشانکردنى میتاگێڕانەوەبوونى ئەم بەشەى ڕۆمانەکانى ڕۆماننووس و مەبەست و
ئامانجەکانى ڕۆماننووس لە بەکارهێنانى ئەم دیاردەیە لە ڕۆمانەکانیدا.

التنزيلات

منشور

2024-09-22

كيفية الاقتباس

صلاح علی ر., & خالد نجم الدين ئەڵوەنی ن. . (2024). میتاگێڕانەوەى سەردێڕ لە ڕۆمانەکانى (عەبدوڵڵا سەڕاج)دا. مجلة الاكاديمية الکردیة, 1(59), 366–379. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.547

إصدار

القسم

Articles