میتاگێڕانەوەى سەردێڕ لە ڕۆمانەکانى (عەبدوڵڵا سەڕاج)دا

Authors

  • روناک صلاح علی
  • نجم خالد نجم الدين ئەڵوەنی

DOI:

https://doi.org/10.56422/ka.1.59.547

Keywords:

عەبدوڵڵا سەڕاج، میتاگێڕانەوە، سەردێڕ، پۆستمودێرنیزم، خودئاگایی

Abstract

ئەم توێژیەنەوەیە لە ژێر ناونیشانى )میتاگێڕانەوەى سەردێڕ لە ڕۆمانەکانى )عەبدوڵا سەڕاج(دا(
ئەنجام دراوە. هەروەک ئاشکرایە ڕۆمان وەک هەر ژانرێکى ئەدەبى لە کاتى سەرهەڵدانییەوە تاوەكووو
ئێستە لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونە و بە چەند قۆناغێکدا تێ پەڕیوە. یەکێک لەو دیاردانەى
کە لە ئەنجامى گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونى ڕۆمان سەری هەڵداوە دیاردەى )میتاگێڕانەوە)یە. ئەم
دیاردەیە لە کۆتاییی سەدەى بیستەم وەک یەکێک لە گرنگترین تەکنیکە نوێیەکانى ڕۆمانى پۆستمۆدێرن
تەماشا کراوە.
میتاگێڕانەوە و تەواوى تەکنیکەکانى گێڕانەوە پێویستییان بە شارەزایی و لێهاتووی ڕۆماننووسە تاوەكوو
دەقى جوانى لێ بەرهەم بێنن، واتە ڕۆماننووس بە هۆشیارى و بە ئاگایییەوە بەرهەمەکەى بەرهەم
دەهێنێت، ئەم هۆشیارى و ئاگایییە لە هەموو ئاستەکانى دەقى ڕۆماندا ڕەنگ دەداتەوە. ئێمە لێرەدا
)سەردێڕ( وەک بەشێک لە بەشە پێکهێنەرەکانى دەقى ڕۆمانەکانى )عەبدوڵا سەڕاج(مان هەڵبژاردووە
بە مەبەستى دەستنیشانکردنى میتاگێڕانەوەبوونى ئەم بەشەى ڕۆمانەکانى ڕۆماننووس و مەبەست و
ئامانجەکانى ڕۆماننووس لە بەکارهێنانى ئەم دیاردەیە لە ڕۆمانەکانیدا.

Published

2024-09-22

How to Cite

صلاح علی ر., & خالد نجم الدين ئەڵوەنی ن. . (2024). میتاگێڕانەوەى سەردێڕ لە ڕۆمانەکانى (عەبدوڵڵا سەڕاج)دا. Journal of the Kurdish Academy, 1(59), 366–379. https://doi.org/10.56422/ka.1.59.547