ترۆمای کولتووری و جێکەوتەکانى لە شیعرەکانی ''عەبدوڵڵا پەشێو''دا

ترۆمای کولتووری، گەڕانەوە، بانگکردنی ئاکاری، هاوبەشیکردنی ئازار، شکستی زمان.

توێژەران

  • شاهۆ نوری بەشی زمانی كوردی- كۆلیژی زمان- زانكۆی سەڵاحەددین
  • سەنگەر قادر بەشی كوردی- كۆلێژی زمان- زانكۆی سەلاحەددین

:

https://doi.org/10.56422/jka.2.67.1032

پوختە

ترۆمای کولتووری یەکێک لە جۆرە هەرە دیارەکانی ترۆمایە و کاریگەریی بەسەر زۆرینەى پرسەکانى کۆمەڵگە و بوارە جیاوازەکانییەوە هەیە. لەم نێوەندەشدا بواری ئەدەب بە گشتی و شیعر بەتایبەتی بەدەر نەبووە لەو کاریگەرییە. قەیرانی ناسنامە و شەڕی براکوژی لە هەڵکەوتەی دیرۆکی نەتەوەیی کورددا، کە دوو هۆکارى دیارن بۆ دروستبوونى ترۆما، لە ئاستی تاکەکانى کۆمەڵگە و لاى ''پەشێو''یش وەک شاعیرێکی گەواهیدەر و نوێنەری دەنگی کۆمەڵگە، ڕەنگیانداوەتەوە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات بنکۆڵکاری لەمەڕ لێکەوتەی قەیرانی ناسنامە و شەڕی براکوژی لە دەقەکانی "پەشێو"دا بکات، بە پشتبەستن بە ڕەخنەی تیۆری ترۆما و بۆچوونەکانی "کاسی کاروس" وەک تیۆرسینێکی بواری "ترۆماناسی". لە شیعرەکاندا دیاردەی "ئاڕاستەی ترۆمای کۆمەڵایەتی، گەڕانەوە و فلاشباک، خەون و بانگکردنی ئاکاری، گێڕانەوە و هاوبەشیکردنی چیڕۆکی خەمناک، شکستی زمان" بە ئاشکرا بەدی دەکرێن، ئەمەش ڕوونی دەکاتەوە شیعرەکانی "پەشێو" بەرهەمی ڕاستەوخۆی ترۆمای کولتووری نەتەوەی کوردن و شاعیر توانیویەتی ببێتە دەنگ و نوێنەری ئازارە دەروونییەکانی نەتەوە و کۆمەڵگە.

 

Downloads

بڵاو کرایەوە لە

2026-06-02

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

نوری ش., & قادر س. (2026). ترۆمای کولتووری و جێکەوتەکانى لە شیعرەکانی ’’عەبدوڵڵا پەشێو’’دا: ترۆمای کولتووری، گەڕانەوە، بانگکردنی ئاکاری، هاوبەشیکردنی ئازار، شکستی زمان. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 2(67), 88–107. https://doi.org/10.56422/jka.2.67.1032