ترۆمای کولتووری و جێکەوتەکانى لە شیعرەکانی ''عەبدوڵڵا پەشێو''دا
ترۆمای کولتووری، گەڕانەوە، بانگکردنی ئاکاری، هاوبەشیکردنی ئازار، شکستی زمان.
:
https://doi.org/10.56422/jka.2.67.1032پوختە
ترۆمای کولتووری یەکێک لە جۆرە هەرە دیارەکانی ترۆمایە و کاریگەریی بەسەر زۆرینەى پرسەکانى کۆمەڵگە و بوارە جیاوازەکانییەوە هەیە. لەم نێوەندەشدا بواری ئەدەب بە گشتی و شیعر بەتایبەتی بەدەر نەبووە لەو کاریگەرییە. قەیرانی ناسنامە و شەڕی براکوژی لە هەڵکەوتەی دیرۆکی نەتەوەیی کورددا، کە دوو هۆکارى دیارن بۆ دروستبوونى ترۆما، لە ئاستی تاکەکانى کۆمەڵگە و لاى ''پەشێو''یش وەک شاعیرێکی گەواهیدەر و نوێنەری دەنگی کۆمەڵگە، ڕەنگیانداوەتەوە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات بنکۆڵکاری لەمەڕ لێکەوتەی قەیرانی ناسنامە و شەڕی براکوژی لە دەقەکانی "پەشێو"دا بکات، بە پشتبەستن بە ڕەخنەی تیۆری ترۆما و بۆچوونەکانی "کاسی کاروس" وەک تیۆرسینێکی بواری "ترۆماناسی". لە شیعرەکاندا دیاردەی "ئاڕاستەی ترۆمای کۆمەڵایەتی، گەڕانەوە و فلاشباک، خەون و بانگکردنی ئاکاری، گێڕانەوە و هاوبەشیکردنی چیڕۆکی خەمناک، شکستی زمان" بە ئاشکرا بەدی دەکرێن، ئەمەش ڕوونی دەکاتەوە شیعرەکانی "پەشێو" بەرهەمی ڕاستەوخۆی ترۆمای کولتووری نەتەوەی کوردن و شاعیر توانیویەتی ببێتە دەنگ و نوێنەری ئازارە دەروونییەکانی نەتەوە و کۆمەڵگە.