جێناو لە زمانی کوردی و فەڕەنسیدا
:
https://doi.org/10.56422/kaj.1.63.727:
كلیلەوشە: جێناو، سەربەخۆ، بەراورد، کوردی، فەڕەنسی.پوختە
پوختە:
لەم توێژینەوەیەدا تیشک دەخەینە سەر خوێندن و پشتڕاستکردنەوەی جێناو لە
زمانەکانی کوردی و فەڕەنسی و جیاوازییەکانیان دەخەینە ڕوو. دەوری جێناو لە زماندا
یەکجار گەورە و فرەوانە، بۆیە جێناو یەکێکە لە باسە زۆر بایەخدارەکانی زمانەوانی و
چەندان لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. لە جێناودا بە شێوەیەکی بنجی دیاردەی کەس و
خۆیەتی و نیشاندان لە پلەی یەکەمدا دێن. لە زمانی کوردیدا زاراوەکانی: )جێناو، ڕاناو،
جێنام، ڕاناڤ، هتد( بەکار دێن، بەڵام بەکارهێنانی وشەی )جێناو( لە هەموو
دەستەواژەکانی تر فرەوانترە، بۆیە لەم توێژینەوەیەشدا )جێناو( بەکار دەهێنین. لە
چوارچێوەی ئەم توێژینەوەیەدا جیاوازیی نێوان جۆرە جیاوازەکانی جێناو لە زمانەکانی
کوردی و فەڕەنسیدا دەکەین. تەنیا جێناوی سەربەخۆ هەیه، بە پێچەوانەی زمانی کوردی
کە جێناوی لکاویشی هەیە. لە هەردوو زمانی کوردی و فەڕەنسیدا ) ١٠ ( جۆری جیاواز
لە جێناوی سەربەخۆ هەن. لە هەردوو زماندا جێناوەکان بەپێی کەس و ژمارە، ڕەگەز
و شێوازیان دەگۆڕن. له بەراوردەکەدا ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێت، لە کاتی
وەرگێڕانی جێناوە فەڕەنسییەکان بۆ زمانی کوردی، هاوتاکانیان دەکرێت جێناوی
سەربەخۆ بن یاخود لکاو، بۆیە هەموو ئەو جێناوە لکاوانەی لە زمانی کوردیدا هەن، لە
زمانی فەڕەنسیدا جێناوی سەربەخۆ یاخود گەردانکردنی چاوگەکان شوێنیان دەگرنەوە.
لە زمانی فەڕەنسیدا هەندێک جێناو هەن، دوای ئەو ناوە ناکەون کە شوێنی دەگرنەوە و
یەک فۆڕم و شێوازیان هەیە. توێژینەوەکە ئەوه نیشان دەدات کە جێناوەکان چۆن واتا
دەگەیەنن و پێوەندیی زمانەوانیی ئاڵۆز دروست دەکەن.