دووانەی تاراوگە و خەون لە شیعرەکانی "جەلال بەرزنجی"دا لە ڕووی دەروونشیکارییەوە

توێژەران

  • هبە ممتاز جەلال بەشی زمانی كوردی- كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- زانكۆی سەڵاحەددین
  • پ. ی. د. پەروین عەبدولڵا خضر بەشی زمانی كوردی- كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- زانكۆی سەڵاحەددین

:

https://doi.org/10.56422/kaj.1.63.771

:

سیماکانی تاراوگە، خەون، دەروونشیکاری، شیعر

پوختە

ئەم توێژینەوەیە لە ژێر ناونیشانی "دووانەی تاراوگە و خەون لە شیعرەکانی جەلال بەرزنجیدا لە ڕووی دەروونشیکارییەوە" لە نێوان ساڵانی ١٩٩١-٢٠٠٣دایە. خەون ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە داهێنان و داڕشتنی ئەدەبدا، ئەم جۆرە داهێنان و داڕشتنەش بە گشتی لە دەقی ئەدەبی و بە تایبەتی لە شیعردا بەدیار دەکەوێت. هەرچەندە هەندێک لە وتاری بڵاوکراوە ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بە لێکدانەوەی خەونی شاعیران لە دەقە شیعرییەکاندا دەکەن، بەڵام بە میتۆدێکی دیاریکراو لێکدانەوەیان بۆ خەون نەکردووە. ئەوەی ئەم توێژینەوەیە لەوانەی پێشوو جیا دەکاتەوە، کارکردنە بە میتۆدی دەروونشیکاری، بە تایبەتییش تیۆری فرۆید کە بۆ لێکدانەوەی خەون و خەسڵەتەکانی تاراوگەبوون کاری لەسەر کراوە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، بریتییە لە دەرخستنی ڕێژەی ئەو شیعرانەی کە جەلال بەرزنجی لە تاراوگەدا نووسیوونی و تاچەند ڕەنگدانەوەی خەونیان پێوە دیارە، لەگەڵ ئەمەشدا دەرخستنی سیماکانی تاراوگەبوون لەم دەقە شیعرییانەدا. ئەم توێژینەوەیە لە کۆتاییدا ئەوەی دەرخست کە خەون بەشێکی زۆری لە شیعرەکانی تاراوگەی جەلال بەرزنجی داگیر کردووە و لە لێکدانەوەی خەونیشدا ئەو سیمایانەی تاراوگە جێکەوتەی هەیە: (نۆستالژیا، نۆستالژیای گەڕانەوە بۆ منداڵی، گەڕانەوە بۆ نیشتمان، نامۆبوون و پاراستنی ناسنامە و كولتوور).

Downloads

بڵاو کرایەوە لە

2025-07-27

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

هبە ممتاز جەلال, & پ. ی. د. پەروین عەبدولڵا خضر. (2025). دووانەی تاراوگە و خەون لە شیعرەکانی "جەلال بەرزنجی"دا لە ڕووی دەروونشیکارییەوە . گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, (63). https://doi.org/10.56422/kaj.1.63.771