ڕەخنەی ئیکۆ ئاژەڵناسی لە "خولێک بۆ فێربونی گریانی" ی قوبادی جەلیزادەدا
:
ڕەخنەی ئیکۆلۆژی - ڕەخنەی ئیکۆ ئاژەڵناسی - ئاژەڵ - پاراستنی مافی ئاژەڵان - خولێک بۆ فێربوونی گریانپوختە
ناونیشانی ئهم توێژینهوهیه بریتییه له (ڕەخنەی ئیکۆ ئاژەڵناسی لە "خولێک بۆ فێربونی گریانی" ی قوبادی جەلیزادە)دا. توێژینەوەکە هەوڵێکە بۆ خستنەڕووی بنەماو ڕەهەندەکانی ڕەخنەی ئیکۆ ئاژەڵناسی لە دەقه شیعرییهكانی (خولێک بۆ فێربونی گریان)دا. ئیکۆلۆژی وەک میتۆدێکی ڕەخنەیی نوێ ئهو بواره زانستییهیه، کە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و جۆرەکانی ڕووەک و گیانەوەر و پەیوەندیان بە جیهانی فیزیکیان دەکۆڵێتەوە، واتە ئەو بابەتە ڕەخنەییانە هەڵدەبژێرێت، کە لە پەیوەندی نێوان ئەدەب و ژینگەی بایۆلۆژی و فیزیکی دەکۆڵنەوە. ڕەخنەی ئیکۆ ئاژەڵناسی لقێکە لە لقەکانی ڕەخنەی ئیکۆلۆژی، جەخت دەکاتە سەر ڕۆڵ و دەرخستنی ئاژەڵان لە دهقی ئەدەبیدا. ئامانجی ئەم توێژینەوەیەش بەرباس خستنی چۆنیەتی وێناکردنی ئاژەڵە لە شیعرە هەڵبژێردراوەکانی "خولێک بۆ فێربونی گریان" دا، بەمپێیە توێژینەوەکە لەبەر ڕۆشنایی میتۆدی ڕەخنەی ئیکۆ ئاژەڵناسی و یاساکانی پاراستنی مافی ئاژەڵان، لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن شاعیرــ قوبادی جەلیزادەــ لە ئاژەڵ ڕادەمێنی لە دهقه شیعرییەکانیدا. توێژینەوەکە لە دوو بەش پێکهاتوە، بەشی یەکەم دهروازهیهكی تیۆرییه سهرهتا تیشک دەخاتەسەر ناساندنی ڕەخنەی ئیکۆلۆژی، دواتر جەخت دەکاتە سەر مێژوو و زاراوە و پێناسەی ڕەخنەی ئیکۆ ئاژەڵناسی. لە بەشی دووەمیشدا بابەت و ڕەهەندەکانی میتۆدی ڕەخنەی ئیکۆ ئاژەڵناسی لە شیعرە هەڵبژێردراوەکاندا پراکتیزە کراوە.