ناسنامە لە فەلسەفەی باروخ دی سپینۆزادا

توێژەران

  • كارزان جەعفەر بەشی فەلسەفەو گەشەپێدان- كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان- زانكۆی ڕاپەڕین
  • پ. د. مسلم حسن بەشی فەلسەفەو گەشەپێدان- كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان- زانكۆی ڕاپەڕین

:

ناسنامە )سپینۆزا)، جەوهەر، خوا، سروشت، مرۆڤ

پوختە

  ئەم توێژینەوەیە لە بنەما و دیدگاکانی ناسنامە لە چوارچێوەی فەلسەفەی (سپێنۆزا)دا دەکۆڵێتەوە و تیشک دەخاتە سەر جەوهەر وەک ناسنامە لە نێو گەردوندا، هەروەها جەخت لەسەر ڕۆڵی ناسنامە دەکاتەوە وەک بناغەی یەکانگیری لە هەموو ئەو شتانەیی کە بە دوالیزم یا دوانەیەکی دابڕاو و نامۆ لە یەک پێناسەکراون. میتۆدی وەسفی شیکاری و بەراوردکاری بەکارهاتووە بۆ تێڕوانینەکانی (سپێنۆزا)، کە پاڵپشتی لە یەکگرتووی نێوان شتەکان دەکاتەوە، ڕۆڵی ئەقڵ لە ڕێکخستن و تێگەیشتن لە هەموو ئەو شتانەی لە نێو بووندا هەن، هەورەها ڕۆڵی خوا لە گەردووندا جیاکردنەوە خوا لە سروشت، شیکردنەوەیی تێگەیی جەوهەر وەک بنەمایەک بۆ ناسینی هەموو ئەو شتانەیی هەن، هەروەها ناساندنی جەوهەر لەدیدی فەیلەسوفەکانەوە لە قۆناخە جیاجیاکاندا و ڕوانینایان بە تێگەی ناسنامە و کاریگەرییان بەسەر فەلسەفەی سپێنۆزادا، مرۆڤ یاخود تاک هیچ ناسنامەیەکی سەربەخۆی نییە لە گشتدا نەبێ، بەڵکو ناسنامەکەی بە پێگەیی خۆی لە چوارچێوەیی هۆکار و هۆکردەدا دیاری دەکرێت، کە خوا یان سروشت پێکدەهێنێت، دامەزراندنی ناسنامەی مرۆڤ لە چوارچێوەیی یەک جەوهەریدا دادەمەزرێت، ئەویش لە سیفەتی بیرکرنەوە و درێژبوونەوەدا، بەم شێوەیە ناسنامە بوونێکی دیاریکراویی تاکیێتی یا بەشی نییە، بەڵکو تێگەیەکی مێتافیزیکی و (ئیتیکا)[1] یە، کە دوالیزمی نێوان خوا و جیهان تێدەپەڕێنێت، تێگەیشتنێکی نوێ مرۆڤ وەک بەشێک لە کۆیی پڕۆسەی بیرکرنەوە و درێژبوونەوە و خوا و سروشت دادەمەزرێنێت.

 

 

Downloads

بڵاو کرایەوە لە

2026-03-01

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

جەعفەر ك., & حسن پ. د. م. (2026). ناسنامە لە فەلسەفەی باروخ دی سپینۆزادا. گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی, 1(66). Retrieved from https://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/940