ڕۆڵی مێتاگوتار لە پڕۆگرامی دەقە زانستییە پەروەردەییەکاندا
:
https://doi.org/10.56422/jka.2.67.959پوختە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (ڕۆڵی مێتاگوتار لە دەقە پەروەردەییە زانستییەکاندا)، هەوڵێکە بۆ ناساندنو خستنەڕووی جۆری مۆرکەکانی مێتاگوتار. ئەم توێژینەوەیە گریمانەی ئەوەیکردووە، کە مێتاگوتار کاریگەری لە گەیاندنی پەیامی پەروەردەو فێرکردندا لە چێوەی دەقسازییدا هەیەو کاریگەریو کارتێکردن لەسەر قوتابی دروستدەکات، بەتایبەتی لە ناوەرۆکی کتێبی (زانست بۆ هەمووان) ناونیشان یان وێنە یان زاراوە،... کاتێک دەبنە مێتاگوتار کە لە چوارچێوەی دەقێکی زانستیی دیاریکراودا ڕوونکردنەوەو ڕاڤەی خۆی زیاتر بۆ قوتابی بخەنەڕوو.
سنووری توێژینەوەکە خۆی لە بابەتە زانستییەکاندا بەتایبەتی (زانست بۆ هەمووان) پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەبینێتەوە، بە جۆرێک پشتی بە ڕێبازی (وەسفی- شیکاری) بەستووەو لەو ڕێگەیەوە مێتاگوتار لە دەقە زانستییە پەروەردەییەکاندا ڕوونبکاتەوە.